.
07:28 PM - 26/06/2019
لەئاهەنگێكی تایبەت كە لەسەنگاپۆرا بەڕێوەچوو، رێستۆرانتی میرازوری فەرەنسی نازناوی باشترین رێستۆرانتی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا كە خاوەنی 3 ئەستێرەیە و چووە ریزبەندی یەكەمی باشترین 50 رێستۆرانتەكانی جیهان لەكاتێكدا ساڵی رابردوو لەپلەی سێیەمدا بوو.
وەك ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری ماورۆ كولاجریكۆی گەورە شێفی رێستۆرانتی ناوبراو كە بەرەگەز ئەرژەنتینیە بڵاویكردۆتەوە ، ئەو خواردەمەنیانەی كە پێشكەشی میوانەكانیان دەكەن نوێن و لەدەریا و لەكێڵگە و چیاكانەوە راستەوخۆ دەیهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە