.
02:28 PM - 20/06/2019
هەیفا وەهبی خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگی لوبنانی لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی نوێی خۆی لە نەخۆشخانەوە بڵاودەكاتەوە.
هەیفا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەك كە تا ئێستا ئاشكرا نیە چ جۆرە نەخۆشیەكە، ماوەی مانگێكە لە ژێر چاودێریی پزیشكدایە و چارەسەر وەردەگرێت.
هەر چەندە ماوەیەك پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بەڵام بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو خانمە هونەرمەندە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە و بە ناڕاست وەسفیكردن.
هەیفا لەو وێنە نوێیەیدا كە لە نەخۆشخانەوە بڵاویكردۆتەوە نووسیویەتی: (بیرتان دەكەم).
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە