کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگەو هێزێكی شەڕكەری ئەمریكی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا

.

07:45 PM - 11/06/2019



هێزەكانی پێشمەرگەو ئەمریكیەكان بەهاوبەشی ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سنورەكانی قەزای خورماتوو ئەنجامدا،بەپێی زانیاریەكانیش، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە نەهێشتنی جموجۆڵەكانی داعش بوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕاسگەیاندووە،لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا و بەمەبەستی بنبڕكردنی تیرۆریستانی داعش, لیوای كۆماندۆی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكیەكان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ گوندی (قوڕی چای) لەخورماتوو ئەنجامداو توانیان گوندەكە كۆنترۆڵ بكەنەوەو جموجۆڵی تیرۆریستانیان نەهێڵن.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تیرۆریستانی داعش لەگوندەكانی (شۆراو، قوڕیچای، گوڵم كەوە، غەڕڕەو قوراجی)ی و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری ئەو گوندانە بونیان هەبوە كە ژمارەی سەرجەمیان (50 بۆ 60) چەكداری تیرۆریست بونە.
لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرزاییەكانی گوندی زنانە جێگیربوون و ئامادەن بۆ هەر ڕوبەڕبونەوەیەكی تیرۆریستان، بەڵام تائێستا داعش مەترسیەكی گەورەی دروستنەكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە