.
11:41 AM - 09/06/2019
ژمارەی فیلەكان لە زیاتر لەسەد ساڵدا بەشێوەیەكی مەترسیدار كەمبۆتەوە و پارێزەرانی سروشت و ئاژەڵانیش هۆشداریدەدەن لەوەی ئەگەر رێوشوێنی توند نەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی فیلەكان، ئەوا روبەڕووی لەناوچوونی یەكجاری دەبنەوە.
هەرچەندە لەساڵی 1990 وە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە عاجی فیل قەدەغەكراوە و وڵاتی چین كە كڕیاڕێكی سەرەكی عاج بوو، لەساڵی 2017 وە قەدەغەی بازرگانیكردنی بە عاجەوە كرد، بەڵام تائێستا فیلەكان بەشێوەی نایاسایی و بەدوور لەچاوی پۆلیس و سروشتپارێزان، راودەكرێن و عاجەكانیان بازرگانی نایاساییان پێوەدەكرێت.
بەوتەی پسپۆڕانی بواری سروشت، ژمارەی فیلەكان لەساڵی 1900 زیاتر لە 3 ملیۆن بوون، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ كەمتر لە 415 هەزار لەتەواوی جیهان كەمبۆتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە