کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوەندی رۆشنبیری رەهەند شەش كتێبی نوێی چاپ و بڵاوكردەوە

.

06:07 PM - 08/06/2019

لەچەند رۆژی رابردوودا، ناوەندی رۆشنبیری رەهەند لەدرێژەی پرۆژە رۆشنبیرییەكانیدا شەش كتێبی نوێی ئەدەبی و زمانەوانی و فەلسەفی چاپ و بڵاوكردەوە، كە بریتیی بوون لە (مێژووی زمان، چەپ و مۆدێرنە، كچانی چیرۆكخوان، خۆرهەڵات و لەبیركراوەكانی، مێژووی خۆبەرهەمهێنانەوە، ساردیی و دڵرەقیی).
شەش كتێبە نوێیەكەی ناوەندی رەهەندو ئەو كتێبانەشی پێشووتر لەلایەن ناوەندەكەوە چاپ و بڵاوكراونەتەوە، كتێبگەلێكن كەبایەخی خۆیانیان هەیەو سەرجەمیان لەو كتێبانەن كەبۆخوێنەری ئاسایی و جددی كورد گرنگیی تایبەتیان هەیە.
زانیاری تەواو دەربارەی كتێبە نوێیەكانی ناوەندی رۆشنبیری رەهەند
-    چەپ و مۆدێرنە، چوارەمین كتێبی پرۆژەی نێگەتیڤەو كۆكراوەی چەند بابەت و لێكۆڵینەوەیەكە دەربارەی چەپ و مۆدێرنە.
-    ساردیی و دڵرەقیی، كتێبێكە بۆ تێگەیشتن و شیكردنەوەی هزری ساشەر مازۆخ
-    مێژووی خۆبەرهەمهێنانەوە، خوێندنەوەی سێ رۆمانی (بەختیار عەلی)ییە.
-    خۆرهەڵات و لەبیركراوەكانی، چەند نووسین و رەخنەو خوێندنەوەیەكە دەربارەی رۆمانی دەریاس و لاشەكان
-    كچانی چیرۆكخوان، چەند چیرۆكێكی وەرگێڕدراوە
-     مێژووی زمان، كنەكردن و شیكردنەوەیە بەناو كات و شوێندا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

سەرەوە