کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەیمونێكی هەڵاتوو گەڕێندرایەوە بۆ لوبنان

.

01:01 PM - 08/06/2019



 مەیمونێك لەوڵاتی لوبنانەوە بەرەو خاكی ئیسرائیل هەڵهات و نەتەوەیەكگرتووەكان بەشداریكرد لەگێڕانەوەی ئەو مەیمونە بۆ خاوەنەكەی.

پێش چەند رۆژێك مەیمونێك كەخاوەنەكەی راهیبەیەكی فەرەنسیە بەناوی بیاتریس موجیە و لە شارۆچكەی قەوزح باشووری لوبنان لەسەر سنوور نیشتەجێیە توانی هەڵبێت و سەرجەم رێوشوێنە ئەمنیەكانی سەر سنوور تێپەڕینێت و بچێتە خاكی ئیسرائیل.

لەدوای هەڵاتنی ئەو مەیمونە كەناوی تەشتوشە خاوەنەكەی لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بۆ دۆزینەوە و گێڕانەوەی بڵاوكردەوە، بەهۆیەوە نەتەوەیەكگرتوەكان بەشداری كرد لەگێڕانەوەی ئەو مەیمونە لەئیسرائیلەوە بۆ لوبنان، چونكە تائێستا ئەو دوو وڵاتە بەڕەسمی لەحاڵەتی جەنگدان.

ئەو مەیمونە لەناو خاكی ئیسرائیل گیرا و تەسلیمی هێزەكانی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەكگرتوەكان كرا بۆ ئەوەی بیگێڕنەوە بۆ خاوەنەكەی لەلوبنان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە