کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆرانیبێژێكی ئەمریكی بەتاوانی كوشتن و دەستدرێژی سێكسی دادگایی دەكرێت

.

06:54 PM - 06/06/2019

بەتۆمەتی تێوەگلان لە 11 تاوانی كوشتن و دەستدرێژی سێكسی، ئاڕ كێلی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریكی لە دادگایەكی شاری شیكاگۆ لە ئەمریكا دادگایی دەكرێت , سەرچاوە میدیاییەكانی ئەمریكا پێشبینیدەكەن لە پرۆسەی دادگاییكردنەكەدا ئاڕ كێلی گۆرانیبێژ سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتبكاتەوە كە ئاراستەی كراون.
پرۆسەی دادگایكردنەكەش دوای دوو هەفتە دێت لە ئاڕاستەكردنی چەند تۆمەتێكی نوێ بۆ ئاڕ كێلی گۆرانیبێژی ئەمریكی لەلایەن داواكاری گشتییەوە و لەنێویشیاندا چوار حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی و تاوانكاری كە بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی یاسایی ، هەریەكێك لەو تاوانە سزای زیندانی بۆ دەردەكرێت كە بۆ هەر تاوانێك لە 30 ساڵ زیندانیكردن كەمتر نابێت.
پێشتر لە پرۆسەیەكی دادگایكردندا لە 10 ی شوباتی رابردوو، ئاڕ كێڵی گۆرانیبێژی ئەمریكی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە ئاراستەی كرابوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە