کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیدیۆ ... باخچەی ئاژەڵان سەرۆكی روسیا و چین كۆدەكاتەوە

.

02:14 PM - 06/06/2019

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكانیان، هەریەك لە شین جین بینگ سەرۆكی چین كە بەسەردانێكی رەسمی لە روسیایە، لەگەڵ  ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا سەردانی باخچەی ئاژەڵانیان كرد لە مۆسكۆ و هەردووكیان بەشی ئاژەڵەكانی جۆری ورچی پاندایان بەسەركردەوە كە لەلایەن سەرۆكی چینەوە  لەمیانی سەردانەكەی بۆ روسیا دوو پاندای پێشكەش بەسەرۆكی روسیا كردبوو.
هەردوو ورچەكەش لە كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو لەهەرێمی سیشوان-ی چینەوە بۆ مۆسكۆ گواسترابوونەوە.
سەردانەكەی سەرۆكی چین بۆ روسیا لەچوارچێوەی یادی 70ساڵەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە