کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیوا قارەمان: مەشقی هاوپەیمانان بەهێزەكانی پێشمەرگە دەستپێدەكاتەوە

.

03:41 PM - 17/05/2019

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لەبارەی راگرتنی مەشقپێكردنی هێزەكانی هاوپەیمانان بە پێشمەرگە رایگەیاند: راگرتنەكە كاتییە و لە هەفتەی داهاتووەوە مەشقەكان دەستپێدەكەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: كە هۆكاری وەستانی مەشقكردن لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانییەوە تایبەت بوو بە بواری ئەمنییەوە و لە هەفتەی داهاتووشەوە وەك خۆیان دەستپێدەكەنەوە.
رۆژی چوارشەممە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بڕیاریاندا مەشقەكانیان بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان هەڵپەسێرن، ئەویش دوای ئەوەی ئەمریكا رایگەیاند: كە مەترسی جدی لەسەر هێزەكانیان دروست بووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئاستی ئامادەباشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بەرزكرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە