کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سترێسی هاوسەرگیری چییە؟ چۆن زاڵ بین بەسەر سترێسی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتیدا؟

.

11:51 AM - 15/05/2019

سترێس بەتایبەت سترێسی هاوسەرگریری سەرچاوەی زۆربەی كێشەكانی سەلامەتییە. هەندێ‌ نەخۆشییەكانی دڵ، گۆشەگیری، فشاری خوێنی بەرز هەندێ‌ لەم نەخۆشیانە پەیوەندی بەسترێسەوە هەیە، بەڵام سەلامەتی جەستەیی تەنها ئەنجامی شێوەی ژیانی پڕ سترێس نییە بەڵكو لەپەیوەندی ژنومێردایەتیدا سترێس دەتوانێت هۆكاری سەرەكی كیشمەكێشەكانی نێوانیان بێت.
سترێسی هاوسەرگیری بەهۆكاری جیاواز لەژیانی هاوبەشدا دەردەكەوێت، بەڵام دەبێت ڕێگری لێبكرێت‌و چارەسەر بكرێت.
هەندێ‌ لەهۆكارەكانی سترێسی هاوسەرگیری چین؟

-مەسەلە ئابورییەكان.
دەتوانێت بەئاسانی ببێتەهۆی سترێس‌و نیگەرانی لەهاوسەرگیردا، لەبەرزونزمی دۆخی ئابووریدا هاوسەران ناچاری نیگەرانییەكانی وەك: كاركردن، پێویستی تەندروستی، قەرز، چاودێریكردنی منداڵان....دەبن. سترێس‌و نیگەرانی كاریگەری لەسەر پەیوەندی هەردوو كەس دروست دەكات.

-منداڵان
هەبونی منداڵ دەتوانێت یەكێكە لەسەرسوڕهێنەرترین ئەزمونەكانی ژیان بێت، كە بەئاسانی دایك‌و باوك بخاتە ژێر فشارەوە.

- ڕەفتاری نەگونجاوو دژوار
لەوانەیە تۆو هاوسەركەت لەقۆناغێكی ژیانتاندا كێشەیەكتان هەبوبێت.كە ئەم كێشەیە لەئەنجامی مەسەلەكانی كار، كێشەكانی خێزان‌و شەخسییەكان ڕوویدا بێت كاریگەری لەسەر پەیوەندی ئێوە دروست دەكات. ژنومێرد زۆر خێراتر دەكەونە ژێر كاریگەری كێشەكانەوەو دەتوانرێت توشی هێرشكردنە سەر یەكتر‌و گۆشەگیری‌و ڕەفتارەكانی بەرگری كردن لەخۆو شەڕ ببن ئەمەش دەبێتەهۆی سترێسی هاوسەرگیری.
- گۆڕانكاری كەسێتی
بیربكەرەوە بەو كەسەی كە لەقۆناغی هەرزەكاری‌و لاویدا بویت كە تاچ ڕادەیەك جیاوازیت لەگەڵ كەسێتی ئێستادا هەیە، كە 20 ساڵًی تر چۆن دەبیت؟ لەگەڵ ئەوەدا لەوانەیە هەندێ‌ لەبنەما سەرەكییەكانی خۆت پاراست بێت، بەڵام لەگەڵ چوونە ناو تەمەندا ئەزمونت دەبێت‌و بێگومان دەگۆڕێیت. ئەم مەسەلەیەش دەربارەی هاوسەرەكەت بەهەمان شێوە دەبێت.

ڕێگاكانی كەمكردنەوەی سترێس لەپەیوەندی ژن‌و مێردایەتیدا چییە؟
سترێس لەژیانی ژنومێردایەتیدا هەیە‌و شایانی شاردنەوە نییە هەردوو كەس دەبێَت نسبەت بەیەكتر‌و ئەم فشارانە بەئاگا بن، بۆ كەمكردنەوەی سترێسی هاوسەرگیری دەتوانێت ئەم 10 كارەی خوارەوە ئەنجام بدەیت:-

1- هەمیشە هاوسەرەكەت لەئەولەویەتی ژیانتان دابنێن
ئەمە سەرەكیترین كلیلەكانی كەمكردنەوەی سترێسی پەیوەندی ژن‌ومێردایەتییە. لەگرنگترین حاڵەتەدا كاتێك كە ژن‌و مێرد یەكتر لەئەولەویەتی ژیانی خۆیان دابنێن، ئەو كاتە كۆنترۆڵ‌و دەسەڵاتیان بەسەر ڕەفتاری یەكتردا دەبێت.
2- لەگەڵ یەكتر خۆش بژین.
فیلم‌و پیاسەكردن، یاری‌و... لەژیانی خۆت دوور نەكەیتەوە. لەگەڵ یەكتر پێبكەنن لەبەر ئەوە پێكەنین كلیلی هەموو كێشەكانە‌و سترێسی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كەم دەكاتەوە.
3- كاتەكانتان پێكەوە رێكبخەن‌و بەرنامەی بۆ دابنێن
كاتێك كە لەگەڵ هاوسەرەكەتیت نابێت لەحاڵەتی پەرێشانیدا تێپەڕێت. پەیوەندی تۆ لەگەڵ هاوسەرەكەت دەبێت لەهەموو ئەلەویەتەكانی ژیانت گرنگتر بێت.
4- مەسەلە بچوكەكان گەورە مەكە
كاتێك كە مەسەلەیەكی سترێسهێنەر پەیدا دەبێت، سەرەتا بیر بكەرەوە كە ئایا ئەم مەسەلەیە بەڕاستی نرخی ئەوەی هەیە یان نا، ئەگەر نەیبوو وازی لێبهێنە‌و لەبەرچاوی مەگرە. نارەحەتییەكان‌و ئەولەیەتە هاوبەشەكانتان بخەنە بەرنامەی گفتوگۆكردنەوە،
ئەوە بەبیری خۆت بهێنەرەوە كە ئەم مەسەلەیە بەهای قسەكردنی هەیە، ئەو شتانەی كە پێكەوە بەدەستان هێناوە ئاهەنگی بۆ بگێرن.
5- لەگەڵ یەكتر كاری خێر ئەنجام بدەن
لە فیستیڤاڵە خێرییەكان‌و كارە خێرخوازییەكان‌و هاوكاری بە كەسانی خێرخواز بەشدار بن، دواتر كاریگەری ئەوە لەژیانتان ببینن.
6- بەئەدەب‌و بەڕێزەوە قسە لەگەڵ یەكتر بكەن
خراپ تێگەیشتن سەرچاوەی سەرەكی زۆرێك كێشمەكێش‌و كێشەكانی ژیانن.هەمیشە ڕێز لەهاوسەرەكەت بگرە‌و بەئەدەب‌و بەڕەوشتەوە لەگەڵیدا قسە بكە.
7- هەمیشە ڕاستی بڵێ‌
پەندێكی پێشنان هەیە كە دەڵێ‌:"كاتێك تۆ هەمیشە كە ڕاستیت وت، ئیتر پێویست بەوە ناكات ئەوە بیر بهێنیتەوە كە جاری پێشوو چ درۆیەكت كردووە". ئەو كەسانەی كە نهێنی‌و درۆ لە مێشكیاندا نییە، كەمتر توشی سترێس دەبن.
8- دەستی یەكتر بگرن‌و یەكتر بگرنە باوەش
بەركەوتنی جەستە سترێس لاواز دەكات، لەسەر قەنەفەیەك پێكەوە دانیشن‌و سەیری تەلەفزیۆن بكەن، هەمیشە یەكتری بگرنە باوەش، لەكاتی پیاسەكردن... دەستی هاوسەرەكەت بگرەو، خۆشەویستیتان بەبەریەككەوتن بۆ دەربخە.
9- بۆ دوركەوتنەوە لەسترێسی ژیانی هاوبەش كار لەسەر خاڵی بەهێزی خۆت بكە.
سەرنج بخەرە سەر خاڵی بەهێزی هاوسەرەكەت‌و ئەوانە گەورە بكە‌و هانی بدە. ڕەخنە گرتن هەمیشە دەبێتەهۆی دروستبوونی سترێس.
10-بە سادەیی بژی
مەسەلە ئابورییەكان بەهۆكاری سەرەكەی سترێسی هاوسەرگیری‌و ژیانی هاوبەش ئەژمار دەكرێت، بۆ رێگریكردن لەئەوە هەنگاوی دوور مەودا بنێ

س:بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان - سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە