کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرانبوونی نرخی ئەپلیكەیشنەكانی ئای فۆن بەكارهێنەرانی نیگەران دەكات

.

08:07 PM - 14/05/2019

زۆری تێچووی نرخی دابەزاندنی بەرنامەكان لە مۆبایلی ئایفۆن بۆتەهۆی نیگەرانكردنی بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلە و داواشدەكرێت سكاڵای یاسایی لەدژی كۆمپانیای ئەپڵ تۆمار بكرێت كە بەرهەمهێنەری ئەو جۆرە مۆبایلەیە بەتۆمەتی قۆرخكردنی بەكارهێنەرانی بەرهەمەكانی بۆ بەرژەوەندی و قازانجی خۆی.
جۆش دیفیس مامۆستای بەشی یاسا لەزانكۆی سان فرانسیسكۆ  لەئەمریكا لەوبارەیەوە دەڵێت: بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن مافی خۆیانە سكاڵا لەدژی كۆمپانیای ئەپڵ تۆمار بكەن چونكە نرخی دابەزاندنی بەرنامەكانی بەجۆرێكە بارقورسی دارایی لەسەر شانی بەكارهێنەرەكانی ئایفۆن دروستكردووە و ساڵانە بەكارهێنەران چەندین ملیۆن دۆلار لە دابەزاندنی ئەو ئەپلیكەیشنانەدا خەرج دەكەن , دەشڵێت بەرزكردنەوەی سكاڵاكان لەدژی كۆمپانیاكە زیانی لێدەدات و ئاستی فرۆشتنی مۆبایلەكانی لەناوخۆی ئەمریكا و ئەوروپا  زیاتر دادەبەزێنێت.
هاوكات دادگای باڵای ئەمریكی ئاشكرایدەكات  بەكارهێنەرانی  مۆبایلی ئایفۆن مافی خۆیانە سكاڵای یاسایی لە بەرامبەر كۆمپانیای ئەپڵ بەرزبكەنەوە بەهۆی زۆری تێچووی نرخی دابەزاندنی بەرنامەكانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە