کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی جیاواز و سەرسامکەر زیاد دەکات

.

06:54 PM - 02/05/2019

کۆمپانیای فەیسبووک، کە ماوەی ساڵێکە بە هۆی چەند کێشەیەکەوە پشکەکانی بەردەوام هەڵبەز و دابەزدەکات لە بۆرسەدا، بۆ زیاتر هاندانی بەکارهێنەرانی تا تۆڕەکە بەکاربهێنن تایبەت مەندییەکی نوێ زیاد دەکات.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان فەیسبووك ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەك کە یارمەتی زۆرینەی بەکارهێنەرانی دەدات کە بتوانن پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانە دروست بکەن کە بەنهێنی عاشقیان بوون

 

ئەو تایبەتمەندییە ناوی " SECRET CRUSH"، بەجۆرێکە بەکارهێنەر لیستێکی دیاریکراوی هەیە کە دەتوانێت نۆ کەسی بۆ هەڵبژێرێت کە ئەم کەسانەی خۆشدەوێت، بەو شێوەیەش دەتوانێت بێ ئەوەی هاوڕێیان بێت چاودێری فەیسبووکەکەیان بکات، ئەو کەسەشی خراوەتە لیستەکەوە ئاگادارییەکی بۆ دەچێت کە کەسێک پێی سەرسامە بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکات.

ئەگەر لە حاڵەتێکدا کەسی بەرامبەریش کە ناوی لە لیستەکەدا هەیە، هەمان کەس هەڵبژێرێت بۆ لیستەکەی خۆی، ئەوا فەیسبووك لەم کاتەدا ناوی هەردوو لایەنەکە ئاشکرادەکات و پێیان دەڵێت کە ئەوان هەردووکیان سەرسامن بە یەکتر و عاشقی یەکن و دەتوانن پەیوەندی خۆشەویستی دروست بکەن، ئەمەش تایبەتمەندییەکە کە ماڵپەڕەکانی ژوان ڕێکخستن پەیڕەوی دەکەن

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە