کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پێشنیار دەكات كچێك بكرێتە وەزیر

.

05:21 AM - 01/05/2019

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە كە  ئارەزوو دەكات كچە ئەكتەر ئاریا ستارك لە كابینەی داهاتوودا بكرێتە وەزیر.

ئاریا ستارك ئەكتەری بەناوبانگی زنجیرەی جیهانی گەیم ئۆف سرۆنزە كە لە ئێستادا بەشی هەشتەم و كۆتایی  پەخش دەكرێت و بە یەكێك لە پڕبینەرترین دراماكانی مێژوو دادەنرێت.

ئەم پۆستەی قوباد تاڵەبانیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە سەیری ئەو زنجیرەیە دەكات و سەرسامە بە رۆڵی ئاریا ستارك.

ئاریا ستارك ناوی تەواوی مارگرێت كونستانس ولیامزە و زۆرتر بە مایسی ولیامز ناسراوە، لە ساڵی 1997 لە بەریتانیا لەدایك بووە و بەشداری ژمارەیەك بەرهەمی هونەری كردووە، بەڵام زۆرتر بە هۆی زنجیرەی جیهانی (game of thrones) ناسرا و لە جیهاندا ناوبانگی بڵاوبۆوە.

58192152019_99999999999.gif

 

 

1312152019_gc.gif

22312152019_image.gif

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە