کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شوان عەتوف بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری ئەنجام دایەوە

.

03:33 AM - 01/05/2019

دەرهێنەر و ئەكتەری بواری سینەمای كوردی شوان عەتوف رۆژی 17-4-2019 بە ئامادەبوونی خانەوادەی هەردوو لایان و ژمارەیەك لە هاوڕێكانیان، لە ئاهەنگێكدا لە ماڵی شاری سپی لە شاری سلێمانی، ئەڵقەی هاوسەرگیری  لە گەڵ كچە فۆتۆگرافەر شیلان كەمال گۆڕییەوە.

جێی ئاماژەیە هەردوو هونەرمەند بۆ جاری دووەمە هاوسەرگیری ئەنجام دەدەنەوە.

شوان عەتوف هونەرمەندێكی دیاری كوردە و بەشداری لە زیاتر لە 70 رێوڕەسم و فیستیڤاڵی جیهانیدا كردووە و خاوەنی 25 خەلاتی جیهانیە، شوان پێشتر لە گەڵ تاڤگە محەمەدی بێژەری دیاری كەناڵی كوردسات هاوسەرگیری ئەنجام داوە و خاوەنی كچێكن بە ناوی  ئیلیان و لە ساڵی 2015 ەوە لە یەكتری جیابوونەتەوە.

شیلان كەمالیش وەك شوان بۆ جاری دووەمە هاوسەرگیری ئەنجام دەداتەوە و لە هاوسەری پێشوی جیابۆتەوە و ئێستا لە ووڵاتی ئەڵمانیا دەژی و بەكاری وێنەگرتنەوە سەرقاڵە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، تا ئێستا  هیچ كام لە شوان عەتوف و شیلان كەمال لە ئەژماری خۆیان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان شتێكی ئەوتۆیان لە  بارەی هاوسەرگیریەكەیان بڵاونەكردۆتەوە.

8320152019_07.jpg

22320152019_01.jpg

34320152019_02.jpg

49320152019_03.jpg

0330152019_04.jpg

9330152019_05.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە