کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

.

11:14 AM - 30/04/2019

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی بەهۆی نەخۆشییەوە شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە شەوی ڕابردوو 29ی نیسان، دلبەر ئای، خانمە گۆرانیبێژی کورد دوای ئەوەی تەندروستی تێکچووە و گەیاندراوەتە نەخۆشخانەیەکی (ئەنقەرە)ی پایتەختی تورکیا، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

دلبەر ئای لە ساڵی 1956 لەدایک بووە، خەڵکی باکووری کوردستانە و زۆرینەی گۆرانییەکانی بە تورکییە و بەشداری چەندین فیلم و کاری نواندنیشی کردووە.

 

 

 

ojHfv_m3w3o

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە