.
11:17 AM - 13/04/2015
له دووه‌مین كۆنفراسیی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی ئیشق دا، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد
، كوردستان لە ئێستادا له‌سه‌ره‌تای ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا كاریگه‌ری نەرێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان جێبێڵێ، وتیشی" بۆیه گرنگه دیدمان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بە ئاڕاسته‌یه‌ك بێت، كه هاوسه‌نگی له نێوان به‌كارهێنانی پیشه‌سازیی و سه‌رچاوه‌كانی وزه و ژینگه‌ی كوردستان بپارێزێت.
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ رێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٥ د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به یاوه‌ری راوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وه‌زاره‌ت، به‌شدای له‌دووه‌مین كۆنفراسی زانستیی ساڵانه‌ی هه‌ردوو زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و ئیشق كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌كادیمیستی بیانی و ناوخۆ تێیدا ئاماده‌ی بون. له وتارێكیدا د. یوسف گۆران باسی له ڕۆڵ و ئه‌ركی زانكۆكانی كوردستان كرد به‌وه‌ی" زۆر گرنگه زانكۆكان، كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكه‌نه سه‌رچاوه و ئامانجی لێكۆڵێنه‌وه‌كان بەوەی پێویسته زانكۆكانمان ده‌ست بخه‌نه سه‌ر كێشه‌و برینه‌كان و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی بۆ بده‌ن." وتیشی ئه‌ركی زانكۆكان پێویسته له‌وه تێپه‌ڕێـت كه ته‌نها وانه و زانست به‌خوێندكاران بڵێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و كێشه‌كانی و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی زانست و ئه‌كادیمیانه، پێویسته له‌پێشی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانمان بێت.
جێگەی ئاماژەیە دووه‌مین كۆنفراسیی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی ئیشقدا بۆ ماوەی دوو رۆژ له شاری هه‌ولێر بەردەوام دەبێت. كه نزیكه‌ی 150 كه‌س تێیدا ئاماده بووه، هه‌روه‌ها42 توێژینه‌وه تێیدا قبوڵکراوە و ڕێژه‌ی 60%ی توێژینه‌وەکان لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینە، هه‌روه‌ها له‌ئاستی جیهان زانكۆكانی مالیزیا، توركیا و هند به‌شدارییان كردووه‌و له ئاستی ناو‌خۆش زانكۆكانی سۆران، زاخۆ و موسڵ به‌شدارییان كردووه.
ده‌قی وتاری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی ئیشق/
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ...
میوانه ئازیزه‌كان...
خۆشحاڵم له‌مڕۆدا و له كۆنفراسێكی زانستیی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئیشق دا كۆبووینه‌ته‌وه و قسه و لێكۆڵینه‌وه له دیارده‌یه‌كی زانستی و جیهانی كه ژینگه و وزییه ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌م كۆنفراسه ببێته مایه‌ی زیاتری گرنگیدان به‌م بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێزان...
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، گرنگیدان و لێكۆڵێنه‌وه له بابه‌تی كاریگه‌ریی سه‌رچاوه‌كانی وزه و شێوه‌ی ده‌رهێنانی له ژینگه‌ی مرۆڤ و ده‌رهاوێشته نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، ڕه‌هه‌ندێكی جیهانی فراوانی وه‌رگرتووه. پڕۆسه‌ی زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژینگه‌ی مرۆڤ له ئاو و هه‌واو خاكی به‌جێهێشتووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پارسه‌نگێكن له‌نێوان به‌رده‌وامبوون له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌لایه‌ك و پاككردنه‌وه و خاوێنكردنی گۆی زه‌وی له ئاسه‌وا‌ره مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه بۆ سه‌ر ژینگه، له‌لایه‌كی تر ئێستا زاناكان پێیانوایه، كه تێكدانی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی، كه گۆی زه‌وییه، هیچ مانایه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه ناهێڵێته‌وه، چونكه له كۆتاییدا مرۆڤ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موو شتێكه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ...
به‌ستنی ئه‌م كۆنفراسه بۆ ڕۆژگاری ئێستای كوردستان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه كوردستان له ئێستادا له‌سه‌رەتای ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه، كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان جێبێڵێ، بۆیه زۆر گرنگه دیدمان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بەو ئاراسته‌یه بێت، كه هاوسه‌نگی نێوان به‌كارهێنانی پیشه‌سازی سه‌رچاوه‌كانی وزه و پارستنی ژینگه‌ی خاوێنی كوردستان بپارێزێت.
هه‌ڤاڵان...
زۆر گرنگه زانكۆكان، كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكه‌نه سه‌رچاوه و ئامانجی لێكۆڵێنه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته زانكۆكانمان ده‌ستبخه‌نه سه‌ركێشه و برینه‌كانمان. ئه‌ركی زانكۆكان پێویسته له‌وه تێپه‌ڕێـت كه ته‌نها وانه و زانست به‌خوێندكاران بڵێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و كێشه‌كانی و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی زانست و ئه‌كادیمیانه، پێویسته له‌پێشی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانمان بێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ستخۆشی لە هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه ده‌كه‌م و به‌وهیوایه‌ی ببێته وێستگه‌یه‌كی گرنگی گرنگیدان و به‌ره‌وپێشچونی ژینگه‌پارێزی و ژینگه دۆستی و گه‌شه‌پێدانی هاوسه‌نگ له كوردستانه‌كه‌مان.
هه‌رشاد و سوركه‌وتوو بن
هه‌ولێر ١٢/٤/٢٠١٥
• ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە