کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادوەرێك سزای سەیر دەسەپێنێت

.

05:27 PM - 24/04/2019

لە ویلایەتێكی ئەمریكا دادوەرێك سزای سەرنج راكێش و جیاواز دەسەپێنێت.

دادوەر (مایكڵ سكونتی) كە دادوەرە لە ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمریكا، بە سەپاندنی سزای سەیر ناسراوە، بۆ ئەم جۆرە سزادانەش پشت بە بنەمای (سزادان و پاداشت لە هەمان رەگەزی كردەوەییە) دەبەستیت.
ئەمانەش چەند جۆرە سزایەكی جیاوازن كە سەپاندوونی:
_ حەوت لاو كە درەختیان بڕیبۆوە و فرۆشتبوویان، سزای دان بە چاندنی 70 درەخت.
_ پیاوێكی سەرخۆش كە پشیلەیەكی خستبوە ناو فڕنێكەوە، سزای دا كە بۆ ماوەی دوو مانگ خواردن بدات بە پشیلەكانی باخێك لە ویلایەتی پەنسلڤانیا.
_ پیاوێك كاسێتێكی ڤیدیۆیی دەدزێت، سزای دەدات كە دەبێت لە بەردەم ئەو دوكانەدا كە دزیەكەی لێكردووە، بۆ ماوەی دوو هەفتە بە پێوە بوەستێت و لافیتەیەك بە دەستەوە بگرێت كە لێی نوسراوە (دزی كردن كارێكی شوم و دزێو و ناشرین) ە.

_ پزیشكێك بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پزیشكەكە، یان بۆ ماوەی 6 مانگ لە زیندان بەند بكرێت، یان بۆ ئەو ماوەیە بچێت لە ناو خوێندنگاكان وانە بە خوێندكاران بڵێتەوە لە بارەی زیانی ماددە كحولییەكان.

1627142442019_30415699_1787707501316393_2.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە