کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆرانیەكی كوردی لەیوتوب 25 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

.

07:02 PM - 19/04/2019

كلیپی هەردوو گۆرانیبێژی لاوی باكووری كوردستان رۆژبین كەزال و فەهیمە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب زیاتر لە 25 ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە و ئەمەش بۆ جاریی یەكەمە كلیپێكی كوردی بتوانێت ئەو رێژە بەرزەی بینەر بەدەستبهێنێت.
گۆرانییەكە بە ستایلی مەشوب وتراوە كەستایلێكی نوێی جیهانییە و تێیدا گۆرانی گۆرانیبێژە بەناوبانگەكان و فۆلكلۆر بەسەر یەكەوە لەلایەن ئەو دوو خانمە گۆرانیبێژەوە دەوترێت.
كلیپەكە هەشت مانگە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوكراوەتەوە و تا ئێستا 25 ملیۆن و262 هەزار كەس بینەر و بیسەری بوون.

 

بینەری ئەم كلیپە بە

https://www.youtube.com/watch?v=vWX9xhcDr94

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە