کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

.

05:50 PM - 14/04/2019



جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیارە سبەی دوو شەممە وەفدێكی باڵای وەزارەتی بەرگری حكومەتی عیراق سەردانی هەرێم بكات.
 سەبارەت بەئامانجی سەردانەكەش وتی: لەگەڵ وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان ژمارەیەك كۆبوونەوەی ئەنجامدەدەدن، جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشكرد: لەنێوان وەزارەتەكانی پێشمەرگە و بەرگری عیراق 5 لیژنە بۆ چارەسەری كێشەی ئەمنی ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین و مەخمور و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی موسڵ پێكدەهێندرێت و بەهەماهەنگی هەوڵی چارەسەری كێشەكانی ئەو سنورانە دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە