.
11:42 AM - 14/04/2019
پێشکەشكاری بەناوبانگی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، بەهێز حسێن لە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا سەما دەکات.
بەهێز حسێن پێشکەشکاری دیاری کەناڵی گەلی کوردستان ڕۆژی ١٣ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونیەتی و دوێنێش لەو ڕۆژەدا ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی گێڕا.
ئەو پێشکەشکارە کە تەمەنی بوو بە ٤٥ ساڵ، ڤیدیۆکەی لەگەڵ هەواداران و هاوڕێکانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاوبەشی پێکرد و بەشێکی ئاهەنگەکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە فەیسبووکەکەی نیشاندرا.
بەهێز دەڵێت "هیوادارە هەمو کەس تەمەنی درێژ بێت و لەشی ساغ بێت و وڵاتەکەمان ڕوو لەخێر و خۆشی بێت".
بەهێز حسێن، پێشکەشکاری بەرنامەی گەرما و گەرمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستانە و کاتژمێر هەشتی هەموو شەوێک گرنگترین بابەتەکانی ڕۆژ دەکاتە ڕۆژەڤی بەرنامەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە