کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە ڤیدیۆ....لەزانكۆیەك مامۆستایەك داوا دەكات خوێندكارەكانی خۆیان رووتبكەنەوە

.

09:38 AM - 13/04/2019

مامۆستایەكی كۆلیژی پەروەردە لەزانكۆی ئەزهەر لەبەرامبەر دەرچواندنی خوێندكارە كەوتووەكانی لەوانەی عەقیدەو ئەخلاق داوای لێكردن پانتۆڵەكانیان دابكەن بۆ ئەوەی لەوانەكەیدا دەریان بچێنێت ،هەربۆیە بەشێك لەو خوێندكارانە داواكەی مامۆستاكەیان جێبەجێكردوەو دواتر دیمەنی رووداوەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوەو ئەوەش بووتە هۆی بڕیاری دەركردن و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو مامۆستایە .
لەوبارەیەشەوە  دكتۆر یوسف عامر جێگری سەرۆكی زانكۆی ئەزهەر بۆ كاروباری خوێندكاران و خوێندن بەمیدیاكانی میسری راگەیاندوە، ئەو مامۆستایەی زانكۆكەیان لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئەو خوێندكارانەش كە داواكەیان جێبەجێكردوە دراونەتە ئەنجومەنی تەئدیب كردن .

JNcg2hAU5Nc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە