کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شیروان عەبدوڵا لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی هاتە دەنگ

.

02:55 PM - 12/04/2019

 

هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا بە مەستی دەرکەوتبوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

شیروان عەبدوڵا ڕایگەیاند من لە وڵاتی ئەڵمانیام و لە هامبۆرگم و لە دووکانێک دوو بیرەم خواردەوە و تاوانێکی زۆر گەورەم نەکردووە و من هیچ تاوانێکم نەکردووە، نە دزیم کردووە، من کێشەیەکم هەیە کە ناتوانم بیرە بخۆمەوە پێی تێکدەچم، دوو بیرەم خواردەوە و پێی تێکچووم.

وتیشی ئەو کەسەی کە گرتەکەی گرتووە نێردراوە و لێی خۆشنابم و پۆلیسم ئاگادار کردووە و من هیچ تاوانێکم نەکردووە، ئەوە ژیانی تایبەتی خۆمە.

دەشڵێت جەستەی ئەو توانای بەرگە گرتنی مەی ناکات و سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە بەرگریان لێکردووە.، داواش لە هەودارانی دەکات لێی ببورن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە