کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنێکی دووگیان هەموانی توشی شۆک کرد

.

12:28 PM - 12/04/2019

ژنێکی دوگیانی بەنگلادیشی ناوەندە پزیشکییەکانی توشی شۆک کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی AFPی ژنێکی بەنگلادیشی دوای ٢٦ ڕۆژ لە لەدایکبوونی یەکەم منداڵی دووهەم منداڵیشی لەدایکبوو، ئەمەش شۆکێکی گەورە بوو لە ناوەندی پزشکیدا.

بە گوێرەی هەواڵی ئەو میدیایە، ئەو ژنە خاوەنی دوو هێلکەدان بووە و بە هۆیەوە دووجار دووگیان بووە، لەو بارەیەوە دیلیب روی پزیشکی تایبەت لە لەدایبوونی منداڵەکان ڕایگەیاند "دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ کارکردن لە ناوەندی پزیشکیدا، هەرگیز حاڵەتی لەم شێوەیەم نەبینیوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەو حاڵەتە دەگمەنە لە جیهاندا و نازانرێت هۆکارەکەی بە دیاریکراوی چییە و پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
ئەو دایکە تەندروستی باشە و منداڵەکانیشی زۆر باشن، باوکی منداڵەکان بەو ئاژانسە فەرەنسییەی وتووە "ئەوە موعجیزەیەکە لەخواوە کە منداڵەکان تەندروستیان باشە".

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە