.
10:02 AM - 11/04/2019
هونەرمەندی بەناوبانگی میسری مەحمود جوندی كۆچی دوایی كرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-4-2019 هونەرمەندی بەناوبانگی میسری مەحمود جوندی لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
مەحمود جوندی ساڵی 1945 لە دایك بووە، دەرچوی پەیمانگای سینەما یووە، لە سەرەتای حەفتاكانەوە تێكەڵاوی كاری نواندن بووە و خاوەنی چەندین فلم و شانۆگەری و زنجیرە درامایە.
بەهۆی كارەكانیەوە ناوبانگی دەركردووە و بە یەكێك لە هونەرمەندە گرنگەكانی میسر دادەنرێت.
پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكدەچێت رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت، پاش مانەوەی بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆچی دوایی كرد.
مەحمود جوندی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زه‌حا حه‌سه‌ن پێكهێناوه و بوونه‌ته خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێك، به‌ڵام له 2001 جیاده‌بنه‌وه، دواتر له ساڵی 2003 ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عه‌بله كامل پێكده‌هێنێت و له 2005 جیاده‌بنه‌وه.
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود جوندی له‌چه‌ندین دراما‌و فیلیمدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراو عادل ئیمام به‌شداری كردوه‌و یه‌كێكە له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی میسر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە