کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رێگەی خواردنی میوەوە كێشت دابەرێنە

.

12:47 PM - 09/04/2019

قەڵەوی بۆتە یەكێك لە نەخۆشی و كێشەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ.
ئەوانەی تەندروستیان باش نیە و كێشی لەشیان زیادە، بەردەوام بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن بۆ دابەزاندنی كێشیان و باش بوونی باری تەندروستیان.
زۆر جۆر دەرمان و جۆری وەرزش هەیە كە مرۆڤ لە رێگەیەوە كێشی لەشی دابەزینێت لە پێناو لەش و لارێكی رێك و تەندروستییەكی باش.

بەڵام ئەو رێگایانە بە تایبەت بەكارهێنانی دەرمان زیانی زۆری هەیە و وەرزشكردنیش توانا و كاتی دەوێت، بۆیە مرۆڤ بە دوای رێگای ئاسانتر و تەندروست تردا دەگەڕێت.
پەنابردنە بەر خواردنی میوەكان رەنگە ئاسانترین و باشترین چارەسەر بێت بۆ دابەزاندنی كێش و تەندروستییەكی باش، چونكە خواردنی میوە هیچ زیانێك بە جەستەی مرۆڤ ناگەیەنێت و خواردنیشی ئاسانتر و گونجاوترە.
میوەكان بە گشتی سوودبەخشن، چونكە دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراكی گرنگ كە جەستەی مرۆڤ رۆژانە پێویستی پێیانە.
بۆ نموونە ئەم جۆرە میوانە رێژەیەكی بەرز لە شەكریان تێدایە، بۆ دابەزاندنی كێش گونجاو نین و پێویستە بە رێژەی كەم بخورێن،

وەك: هەنار، هەڵوژە، هەنجیر، خورما، مۆز، ئەناناس، هەرمێ‌، گێلاس، سێو، مانگۆ، ترێ‌ و هەروەها میوەی وشك كراو.


ئەم جۆرانەش لە میوە باشترن و گونجاوترن بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە رێژەیەكی كەم شەكر و كاربۆهیدراتیان تێدایە و نابنە هۆی قەڵەوی و زۆربوونی كێش، وەك: شوتی، قەیسی، كاڵەك، توو، لیمۆ، پرتەقاڵ، خۆخ، كیوی، سندی.
بەكارهێنانی میوەكان و خواردنیان بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو سوودی زۆری دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش و لەش و لارێكی رێك و تەندروستیەكی باش.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە