کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یادی 19 ساڵەی كۆچی دوایی نوسەر و بیرمەند و سیاسەتمەدار ئیبراهیم ئەحمەد

.

01:29 PM - 08/04/2019

نووسەرو سیاسەتمەدار رۆژنامەنووسی  ناوداری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، ساڵی 1914 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە، هەر لەشاری سلێمانی  خوێندنی سەرەتایی ‌وئامادەیی تەواو كردووە، ساڵی 1937 لەبەغدا كۆلێژی (حقوق)ی تەواوكردووە، هەر هەمان ساڵ نامیلكەیەكی بەزمانی عەرەبی بەناوی(الاكراد والعرب) بڵاو كردۆتەوە لەساڵی 1939 بۆ 1949 بەهاوكاری خوالێخۆشبوو عەلائەدین سوجادی گۆڤاری( گەلاوێژ)یان دەركرد كەبەقۆناغێكی نوێی مێژووی رۆژنامەوانی‌و ئەدەبی كوردی ئەژمار ئەكرێت. هەر لەپێناوی گۆڤاری گەولاوێژیشدا دەست لەكاری میری هەڵدەگرێت. لەساڵی 1947 وەك سەركردەیەكی سیاسی ناوی دەركردووە،  ساڵی 1949 دادگای عورفی سزای ساڵ‌و نیوێك حكومی بەسەردا دەسەپێنێت و ئەوماوەیە لەزیندانی ئەبوغرێبدا بەسەر ئەبات ، پاش ئازادكردنی وەك سكرتێری  پارتی دیموكراتی كوردستان، رێگەی خەباتی گرتۆتەبەر.
 لەساڵی 1958 بۆ 1961 جگە لەوەی سكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، رۆژنامەی خەباتیشی  بەرێوەبردووە، كاتێكیش عەبدولكەریم قاسم ئەكەوێتە دژایەتی كردنی خەباتگێرانی كورد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بەغدا بەجێ‌ دەهێڵێ‌و لەكۆتایی ساڵی 1961داو  پاش هەڵگیرسانی  شۆرشی ئەیلول چۆتە شاخ. مامۆستا برایم ئەحمەد جگە لەوەی سیاسەتمەدارێكی كورد بوو،  نووسەرو رۆژنامەنووسێكی زۆر لێهاتوبوو. لەزنجیرە نووسینەكانی  سەرۆك تاڵەبانیدا هاتووە: دوای سەركەوتنی شۆرشی چواردەی تەموز، وێرای سەرقاڵبوونی بەكاری سیاسیی سەركردایەتی پارتیەوە، بیری لەرۆژنامەو گۆڤاری سیاسی كوردی كردۆتەوە.
 نووسەران‌و شاعیرانی گەلی كوردیش دەربارەی مامۆستا برایم ئەحمەد گەڵێك ووتاریان بڵاوكردۆتەوە، وەك شێركۆ بێكەسی شاعیر دەڵێت: مامۆستا برایم ئەحمەد چەندین دەرگای نوێی لەسەر زمان‌و ئەدەب كردۆتەوە.
  مامۆستا برایم ئەحمەد لەرۆژی هەشتی نیسانی ساڵی 2000 لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد‌ولەرێورەسمێكی شكۆداردا تەرمەكەی لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.

f62MFQ3m-fU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە