کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەختیار عەلی بۆ یەکەمجار کارێکی جیاواز دەکات

.

09:42 AM - 06/04/2019

بەختیار عەلی، ڕۆماننوس و نوسەری ناوداری کورد، بۆ یەکەمجار سیناریۆی فیلمێک دەنوسێت، کە لەلایەن خەسرەو حەمە کەریمەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.


خەسرەو حەمە کەریم، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " لەماوەی ٧ ساڵی ڕابردودا لەگەڵ هاورێکانمدا توانیم کورتەفیلمێک لە ئەڵمانیا وەک دەرهێنەر، ٢٥ فیلمی دۆکۆمێنتاری وەک دەرهێنەر بەرهەم بهێنم، ئەوەی دەیبینن لەخوارەوە یەکەم ئەزمونی منە لەبواری کورتەفیلمدا"


دەشڵێت "لەماوەی ئەم چەند هەفتەی داهاتویشدا دەستدەکەین بە خۆئامادەکردن بۆ دووەم ئەزمونی کورتەفیلم لەگەرمیان، بەهیوای ئەوەی خۆم و هاورێکانم بتوانین هەوڵیکی جدی و کارێکی باش بەرهەم بهێنین"

.

بەختیار عەلی ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیری کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دوووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە.

بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "شێخ سەلام" لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە "ناوەندی ئەزمەڕ" و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە ھەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست بەشی زەویناسی دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٣ لە ھەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە. لە ھەمان ساڵدا "قەسیدەی نیشتمان" کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە. دواتر لە دیوانی گوناھ و کەرنەڤالدا چاپ دەکرێت کە ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کراوەتەوە. لە پاییزی ١٩٨٩دا یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاو دەبێتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سێمینار لە سلێمانی و ھەولێر پێشکەش دەکات. پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەھێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.

یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی "نیشتیمان"ە. لە ساڵانی ھەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنووسێت، لەوانە «شار»، «گوناھ»، «کەرنەڤاڵ» و چەندی تر، دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی «مەرگی تاقانەی دووەم»یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. لە پاییزی ساڵی ١٩٨٩دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی «قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی»دا لە ڕۆژنامەی «پاشکۆی عێراق»دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارە یەکی "گۆڤاری ئازادی" دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سیمینار لە ھەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.

دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی ١٩٩٤دا کوردستان بەجێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و تا ساڵی ١٩٩٩ لە فڕانکفۆرت نیشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند، لە ساڵی ١٩٩٧ یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی «ئێوارەی پەروانە» دەکات و لە ٦/١٠/١٩٩٧ تەواوی دەکات. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.

پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان ھاوشانی " ڕێبین ھەردی، ڕێبوار سیوەیلی، مەریوان وریا قانع، فاروق ڕەفیق، ئاراس فەتاح، ھەڵکەوت عەبدوڵا " گرووپی (ڕەھەند) دادەمەزرێین، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەھەند بڵاو دەکەنەوە. کە گۆڤارێکی ئەدەبی-فیکری بووە.

 

 

 

8_rj3wY7kn0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە