کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای زیاتر لە 40 ساڵ دووبارە مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ سەر مانگ

.

10:47 PM - 28/03/2019

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ساڵ بەسەر گەشتەكەی كەشتی ئاسمانی ئەمریكی ئەپۆلۆ بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕووی مانگ، بریاروایە دووبارە مرۆڤ بچێتەوە سەر ڕووی مانگ بۆ ئاشكراكردنی زیاتری نهێنیەكانی گەردوون. لەو بارەیەوە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەوتەیەكدا رایگەیاند: ئیدارەی واشنتۆن بەنیازی خێراتركردنی پلانەكانی گەڕانەوەی كەشتیوانانی ئەمریكیە بۆ سەر رووی مانگ لەساڵی 2024 دا. وتیشی: سیاسەتی ئیدارەی واشنتۆن و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بریتیە لە گەڕانەوەی كەشتیوانانی ئاسمانی ئەمریكی بۆسەر ڕووی مانگ لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا و ئاماژەی بەوەكرد گەشتی داهاتووی مرۆڤ بۆ سەر مانگ بریتی دەبێت لەدوو كەشتیوانی ئەمریكی ژن و پیاوێك كەلەسەر مانگ دەنیشنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە