کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاوی سەر زەوی هەرێم بەڕێژەی 20% بەرزبۆتەوە

.

10:34 AM - 19/03/2019

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم، لەسەرەتای وەرزی پایزەوە تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی زۆری بارانبارین و بەفربارین، ئاستی ئاوی سەرزەوی هەرێم بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 20 بەرزبۆتەوە و ئاستی ئاوی ژێرزەویش لەسەدا 10 زیادیكردووە ، هەر بەپێی ئامارەكە ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەندێك ناوچە زیاد لە 10 مەتر بەرزبوەتەوە و رێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 70 بۆ 80 زیاتربووە.
لای خۆیەوە ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و سەرچاوە ئاوییەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند سەرجەم بەنداوەكانی هەرێم پڕبون و بەنداوی دوكان لەئێستادا زیاتر لە شەش ملیار مەتر چوارگۆشە ئاوی تیادایە و بەرزی ئاستی ئاوەكەی 508 مەترە و 10 مەتر بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزترە ، ئەكرەم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە زۆربەی بەنداوە گەورە و مامناوەند و بچوكەكانی هەرێم پڕبوون لە ئاو و زیاتر لە 2 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاویش لە بەنداوی دەربەندیخان كۆكراوەتەوە لەكاتێكدا وەرزی كۆكردنەوەی ئاو هێشتا دوو مانگی ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە