کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیزەكێك بەخێراییەكی زۆر لەزەوی نزیك دەبێتەوە

.

11:28 AM - 18/03/2019

 ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئاشكرایكرد نەیزەكێك بەناوی (ئی ئەی توو) بەخێراییەكی زۆر كەدەكاتە 5 كیلۆمەتر لەچركەیەكدا لەزەوی نزیكدەبێتەوە و بەو پێیەی لەخێرایی دەنگ زیاترە، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 22 ئادار واتا كەمتر لەیەك هەفتەی تر لەهەسارەی زەوی نزیك ببێتەوە، بەوتەی شارەزایانی ناسا هەرچەندە نەیزەكەكە قەبارەكەی زۆر گەورە نیە و درێژییەكەی لەنێوان 18 بۆ 40 مەتردایە، بەڵام بەهۆی خێراییەكەی لەئەگەری پێكدادانی بەزەویدا مەترسی روودای ترسناكی لێدەكرێت، ئاماژەیان بەوەشكردووە ئێستا دوور نێوان ئەو نەیزەكە و زەوی 305 هەزار كیلۆمەترە كە 80 هەزار كیلۆمەتر لەدووری نێوان زەوی و مانگ كەمترە.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆ ساوسامبتۆن زیاتر لە50 هەزار نەیزەك كەدرێژییەكەیان لەنێوان 15 بۆ 400 مەتردایە لەبۆشایی ئاسماندا بوونیان هەیە و ئەگەری پێكدادانیشیان لەگەڵ زەوی لێدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە