کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەردە لەسەر وێنەی شەهید براهیم تاڵەبانی لادەدرێت

.

08:09 PM - 17/03/2019



لەیادی 30 ساڵەی شەهیدبوونی برایم تاڵەبانی ، بنەماڵەی شەهید بەهاوكاری كۆمیتەی رێكخستنی تەق تەق  لەچواڕیانی دەروازەی شار و بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی  پەردە لەسەر وێنەی شەهید برایم تاڵەبانی لادراو پاشان چەندین وتار خوێنرانەوەو  لەلایەن هاورێیانی شەهیدیشەوە باس لەخەبات و قوربانی و تێكۆشان و یادەوەرییەكانی شەهید برایم كران.
شەهید برایم لەساڵی 1981 ەوە پەیوەندی بەیەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە كردوەو ئەركی رێكخستنە نهێنیەكانی ناو شاری پێسپێردراوەو دواتر لەساڵی 1982 دەستگیر كراوەو پاش ئازارو ئەشكەنجەدانێكی زۆر  سزای زیندانیكردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنراوەو دواتر بە لێبوردنی گشتی ئازادكراوەو بۆجاری دووەم لە ساڵی 1989 دەستگیركراوەتەوەو پاش شەش مانگ لەزیندانیكردن لەلایەن رژێمی بەعشەوە لەسێدارە دراوە.

PmeToU5DkxM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە