کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئالوودە بوون بەگەمە ئەلەكترۆنییەكان نەخۆشییەكی دەروونیە

.

12:38 PM - 16/03/2019





گەمە ئەلەكترۆنیەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر بەكاربەرانی بەجێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی لەبەریەكهەڵوەشانەوەی خێزان ، لەوبارەیەوە تۆڕی هەواڵی بی بی سی دیداری لەگەڵ یەكێك لەو كەسانە سازكردوە كە ئالوودەی ئەو جۆرە گەمانە بوەو بەهۆیە جگە لەدەستدانی وەزیفەكەی بووەتە هۆی لەبەریەكهەڵوەشانەوەی خێزانەكەشی.
وەك ئەو بەكار بەرە دەڵێت كاتێكی زۆر سەرقاڵی ئەو گەمەیە دەبووم  هەركاتێكیش منداڵەكانم دەهاتنە لام هاوارم بەسەریاندا دەكردو داوام لەهاوسەرەكەم دەكرد منداڵەكانم لێ دوور بخاتەوە.
ماسیۆ پرێس-گەورە پسپۆڕی چارەسەركردنی ئالوودەبوون لەشانشینە یەكگرتوەكان دەڵێت لەئێستادا زۆرێك لەبەكاربەرانی گەمە ئەلەكترۆنیەكان بەهۆی ئالوودەبوونیان سەردانمان دەكەن بۆ چارەسەركردن،وەك ئەو پسپۆڕە بەریتانیە دەڵێت پێشتر كەسانی ئالوودەبووی مادەی هۆشبەرو كهولی و قومارمان چارەسەردەكرێت بەڵام ئێستا ئالوودەبووانی گەمە ئەلەكترۆنیەكانیش چارەسەر دەكەین.
هاوكات شارەزایان دەڵێن ئەو جۆرە گەمانە بەجۆرێك دروستكراون كە بەكاربەرانی ئالوودەی دەبن و لایخۆشیەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئالوودەبوونی بەگەمە ئەلەكترۆنیەكان ریز بەندی نەخۆشیە دەروونیەكان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە