کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەوی رابردوو ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەڕێوەچوو

.

12:13 PM - 25/02/2019

دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاری بەیەكێك لەگرنگترین رووداوەكانی بواری سینەما دادەنرێت و كەساڵانە لەشاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیاواز ژمارەیەكی زۆر فیلم و ئەكتەر و دەرهێنەر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی پڕ بایەخی ئۆسكار كێبەركێ دەكەن.
 بۆ ئەمساڵیش كەئاهەنگ و رێورەسمە تایبەتیەكانی شەوی ڕابردوو بەڕێوەچوو و چەند فلمێك بۆ بردنەوەی خەڵاتە پاڵیۆرابوون، بەڵام خەڵاتی باشترین فیلم گرنگترین خەڵات درا بەگرین بووك و هەروەك فلمەكە خەڵاتی باشترین سیناریۆی ڕەسەنی وەرگرت و بەسەر هەر یەكە لەفلمەكانی ( بۆ هیمیان راپسیدی - بلاك پانسێر- رۆما – ڤایس-بلاك كلانس مێن) سەركەوت
-ئەلفۆنسۆ كــــوارۆن خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بردەوە بۆ فیلمی ڕۆمــا،  كەدووەمین خەڵاتی بوو كەلەرێورەسمەكەدا وەریگرت، بەگشتی بووە براوەی چوارەمین خەڵاتی ئۆسكار، چونكە پێشتر دوو خەڵاتی تری ئۆسكاری بەدەستهێنابوو.
-خانمە ئەكتەر (ئۆلیڤیا كۆڵمان) خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری بردەوە لە ڕۆڵی سەرەكی
-ڕامی مالیك توانی ببێتە باشترین ئەكتەر لەڕۆڵی سەرەكی و پێش ركابەرەكانی ڤیگۆ مۆرتنسن و كریسچن بەیل كەوت.
- مـــــاهرشەلا عـــــەلی خەڵاتی باشترین ئەكتەری بردەوە لەڕۆڵی پاڵپشتدا.
- ڕێجینا كینگ خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری وەرگرت لە ڕۆڵی پاڵپشت.
- فـیلمی بلاك پانسێر بەتەنها سێ خەڵاتی بەدەستهێنا و خەڵاتی  ئۆریجیناڵ سكۆر و باشترین دیزاینی بەرهەم هێنان  و خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لەڕووی جلوبەرگەوە.
 - فیلمی بۆ هیمیان راپسیدی بەهەمانشێوە خەڵاتەكانی باشترین تێكەڵكردنی دەنگ و چاككردنی دەنگی وەرگرت.
فلمی ڕۆما دووخەڵاتی بردەوە و خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی وەرگرت و وەكو باشترین فیلمیش لەڕووی سینەماتۆگرافیەوە دیاریكرا.
فیلمی ڤایس خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لەڕووی مەیكەپەوە.
كورتە فیلمی (سكین) خەڵاتی باشترین لایڤ ئاكشنی بردەوە.
خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراوە درا بە فیلمی بلاك كلانس مێن.
خەڵاتی باشترین ڤیژوەڵ ئیفێكت درا بە فیلمی فێرست مان 2018.
- فیلمی دۆكیومێنتاری فری سۆلۆ  خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیومێنتاری بردەوە.
خەڵاتی باشترین گۆرانی ڕەسەن درا بە گۆرانی (شالۆو ئەستار ئیس بۆرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە