د.یوسف گۆران: سێنته‌ره‌كانی زمان ده‌كه‌ینه‌ ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی و پێگه‌یاندنی كادیری كارامه‌

.

2241 جار بینراوە

2/13/2019 -

د.یوسف گۆران: سێنته‌ره‌كانی زمان ده‌كه‌ینه‌ ناوه‌ندی په‌ره‌پیدانی زمانی ئینگلیزی و پێگه‌یاندنی كادیری كارامه‌

‌وادی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی كۆرسه‌كانی زمانی ئینگلیزی دیاریكرا

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ هه‌ر ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌ت، بۆیه‌ ئه‌خوازین له‌ پاڵ به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی، سێنته‌ره‌كانی زمان بكه‌ینه‌ ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی و پێگه‌یاندنی كادیری كارامه‌، هه‌ربۆیه‌ بایه‌خ و پشتیوانی ته‌واوی سێنته‌ره‌كان ده‌كه‌ین.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (13/2/2019) له‌ میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی زمان له‌ زانكۆكانی كوردستان هات.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، كریستۆڤه‌ر لیدلۆ سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخراوی ئیمدیست له‌ كوردستان و ئێراق ئاماده‌یبون، گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆرسه‌كانی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی له‌ سێنته‌ره‌كانی زمان كرا و، چه‌ند بڕیارێكی گرنگیش درا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له‌ سێنته‌ره‌كانی زمان قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێ كردوه‌‌ و، له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چونی كۆرسه‌كانی په‌ره‌پێدانی زمان به‌هاریكاری ڕێكخراوی ئیمدیست كارێكی باش كراوه‌‌، وتیشی ئامانجمان  زیندوكردنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌كانی زمانه‌ تا هاوكارمان بن له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت له‌ بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی، وتیشی له‌ به‌هێزكردنی سێنته‌ره‌كانی زمان ناما‌نه‌وێ‌ ته‌نها چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاندیده‌كان و خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی بكه‌ن،‌ به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ بونیادی سێنته‌ره‌كان به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ڕێكخراوی ئیمدیست وه‌ك پارتنه‌رێك‌ مه‌به‌سته‌مان هاوكارتان بێ تا سود له‌ ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ربگرن.

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ئه‌خوازین سێنته‌ره‌كانی زمان بگه‌نه‌ قۆناخێك كه‌ متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن و، پێویستیان به‌هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ نه‌بێ، وتیشی له‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌دا ئه‌ركه‌كانمان له‌ نێوان ڕێكخراوی ئیمدیست و سێنته‌ره‌كان  دابه‌ش كردوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ خوازیارن سێنته‌ره‌كانی زمان ببنه‌ ناوه‌ندێكی گرنگ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ باشتر بن، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌ستان ده‌گرین و هاوكارتان ده‌بین تا ده‌گه‌ن به‌ئامانجه‌ باڵاكانتان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و دانانی پرسیاره‌كانی كۆتا خوله‌كانی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی له‌ سینته‌ره‌كانی زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی ماسته‌ر و دكتۆرا و خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی كرا، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌، ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ درا.

1.   ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو ڕێكه‌وتی (18/2/2019) تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی (Intermediate, Upper Intermediate, Pre-Advance, Advance)ده‌كرێ.
2.  ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی دواتر ڕێكه‌وتی (24/2/2019) تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی (Pre-Intermediate, Elementary، intro (Beginner) ) ده‌كرێ.
3.    تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها (Grammar , Reading, Writing) ده‌كرێ.
4.   سه‌عات (11) كاتی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ یه‌ك كاتدا له‌ شوێنی دیاریكراو به‌ڕێوه‌ده‌چێ، بۆیه‌ باشتر به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌عاتێك پێشتر له‌ شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ بن.
5.   وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چاودێری به‌رێوه‌چونی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ك ڕێكخراوی ئیمدیست به‌هاوكاری سێنته‌ره‌كانی زمان سه‌رپه‌رشتی دانانی پرسیاره‌كان و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌كات.‌

3051131322019_1.jpg

3451131322019_2.jpg

3851131322019_4.jpg

4351131322019_6.jpg

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەردەکات

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەزاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان دەکات بەمەبەس زیاتر