کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەواڵی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نزیك خورماتوو رەتدەكرێتەوە

.

11:08 AM - 12/02/2019

 دوای ئەوەی هەواڵی گەڕانەوەی چەند یەكەیەكی پێشمەرگە بۆ نزیك خورماتوو بڵاوكرایەوە ، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە كە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن ‌و لەسەر زمانی فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە ‌و كەسانی تر هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك خورماتوو بڵاوكردۆتەوە ، وتیشی وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی رەتدەكەینەوە‌ ، تەئكدیشیكردەوە كە نەهیچ یەكەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە‌ و نەفەرمانی جوڵە كردنیشی هەیە بۆ هیچ یەكەیەك‌ و گشت هێزەكانی پێشمەرگە لەبنكە‌ و بارەگا‌ و هێڵی سەرەكی بەرگری‌ و شوێنەكانی خۆیانن‌.
هاوكات لە روونكردنەوەكەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە كە هەر هەواڵێك لە هەر سەرچاوەیەك بڵاوبكرێتەوە رەسمی نەبێت‌ و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە رێگاپێدراو نەبێت هەواڵی ناڕاستە‌و بێ بنەمایە‌ و پەسەند نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە