کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرەژاڵ فەرەج نمونەی دیزاینەكانی رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكرێت

.

05:04 PM - 10/02/2019

خانمە دیزاینەر پەرەژاڵ فەرەج، سەرقاڵی دیزاینی كۆلێكشنێكی نوێیە لەجل و بەرگی خانمان بۆ نەورۆزو وەرزی بەهاری ئەمساڵ، كە چەندین تایبەتمەندی نوێی لەخۆی گرتووە، لەو بارەیەوە (پەرەژاڵ فەرەج) بە(گەلی كوردستان)ی وت "كۆلێكشنە نوێیەكەی جل وبەرگی مۆدەیەو بۆ وەرزی بەهارو نەورۆزی ئەمساڵ گونجاوە، سەبارەت بەرەوانەكردنی بەرهەم و دیزاینەكانیشی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پەرەژاڵ ئاشكرایكرد كەلەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت بەنمایشی جلوبەرگدا گرێبەستی كردووەو بەرهەمەكانی لە وڵاتانی دەرەوە نمایش دەكرێت و وێستگەی یەكەمی نمایشی كارەكانیشی رەوانەی وڵاتی دوبەی دەكرێت، وتیشی لۆگۆی   (pazha couture  ) كە كروتكراوەی ناوی خۆیەتی لەسەر بەرهەمەكانی جێگیركراوە.  لەبارەی كاریگەری كارەكەی لەسەر ژیانی تایبەتی و ژیانی خێزانی، (پەرەژاڵ) ئاسودەبوونی خۆی بەكارەكەی دووپاتكردەوەو وتیشی هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر ژیانی تایبەتی و ژیانی خێزانی نەبووە.
پەرەژاڵ فەرەج یەكێكە لەخانمە دیزاینەرەكان و لەماوەی رابردووشدا یەكێك بوو لەبەشداربووە سەركەوتووەكانی پێشبڕكێی دیزاینی جلوبەرگ، ئەم خانمە توانیوێتی لەماوەیەكی زۆركەمی كاركردنیدا، ئەزمون و پێگەیەكی باش بۆ خۆی و كارەكەی دروست بكات، هەروەك لەرێگەی دروستكردنی كارگەیەكیشەوە، دەرفەتی كاركردنی بۆ چەند گەنجێك رەخساندووەو هانیان دەدات پەرە بەبەهرەو تواناكانی خۆیان بدەن.
ئەمەش نمونەی هەندێك لەدیزاینەكانی پێشووتریەتی.

353141022019_51392140_379172196198528_27.jpg

403141022019_51600677_535173440325885_26.jpg

443141022019_51662356_2232631463455869_1.jpg

493141022019_51791444_383663182210713_59.jpg

533141022019_51822170_286562908683659_15.jpg

573141022019_51869009_447074519165134_21.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە