کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆجاری یەكەم لەبەریتانیا كۆنترۆڵی CO2 دەكرێت

.

02:41 PM - 09/02/2019



كۆمپانیای دراكسی بەریتانی بۆ وزە لەداهێنانێكیدا توانی كۆنترۆڵ و عەمباری كاربۆنی وێستگەیەكی كارەبا بكات لەباكووری یۆركشیر كە بە سووتاندنی دارو تەختە كار دەكات، لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، كە كۆمپانیای دراكس لە هەوڵدایە بۆ كەمكردنەوەی  ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی بەرهەمهاتوو.
 هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە كەكۆمپانیای ناوبراو دەیەوێت سوود لەو گازە وەربگیرێت كەلەئەنجامی سووتاندن بەرهەم دەهێنرێت . بەپێی هەمان سەرچاوە لەرێگەی ئەو تەكنەلۆژیا نوێیەوە دەتوانرێت رۆژانە بڕی یەك تۆن لەدووەم ئۆكسیدی كاربۆن عەمبار بكرێت .
 لایخۆیەوە كیلەر بێری وەزیری وزەی بەریتانی لەبەیاننامەیەكیدا بڵاویكردۆتەوە ، ئەو تەكنەلۆژیایەی كە لەلایەن كۆمپانیای دراكسەوە بەكارهێنراوە هەنگاوێكی گەورەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكاری كەش و هەوا كە ئەوەش یەكەمین پرۆژەیە لەسەر ئاستی جیهان بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی كاربۆنی بەرهەمهاتوو .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە