کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بواری تەكنەلۆژیا

.

08:24 PM - 25/08/2015

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی، كە تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژییەكانی سەردەم، داوا لە بەكارهێنەرانی ئایفۆنی شەش پڵەس دەكات بەزووترین كات مۆبایلەكانیان بەمەبەستی چاكسازی بگەیەننە نوێنەرانی كۆمپانیا. بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، كە لە كامێرای پێشەوەی ئامێری ئایفۆنی شەش پڵەسدا هەیە، ئەپڵ داوا لە بەكارهێنەرانی دەكات مۆبایلەكانیان بگەیەننە نزیكترین نوێنەری كۆمپانیا، تاكو بەبێ بەرانبەر كامێرەكانیان بۆ بگۆڕن. كێشەش بریتیە لە تەڵخبوون و دروستبوونی تاڕادەیەك ناڕوونی لە وێنەكانی كامێرای پێشەوەی نەوە سەرەتاییەكانی ئامێری ئایفۆنی شەش پڵەس. ماڵپەڕی فەرمیی كۆمپانیا، ئاگادارییەكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژەكراوە بەوەی كە ئەو ئامێرانەی لە چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2014 دا فرۆشراون، لە كامێرای پێشەوەیان كێشەیەكی تەكنیكی هەیە، هەربۆیە داوا لەتەواوی بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلە زیرەكە دەكات بەمەبەستی گۆڕینی كامێراكە، مۆبایلەكانیان بگەڕێننەوە لای بریكارە سەرەكییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە