کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمینداری گشتی پێشوی كۆمكاری عەرەبی: پێشمەرگە پاراستوومی

.

01:11 PM - 07/02/2019

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیندیپێندێنت-ی عەرەبی، عەمرو موسا، وەزیری پێشوی دەرەوەی میسر ئاشكرایكرد: لەو ماوەیەدا كە لە وڵاتانی لوبنان و عێراق ماوەتەوە، روبەڕوی چەندین هەڕەشەی كوشتن بۆتەوە كە هیچیان نەگەیشتونەتە ئەنجام و ئاماژەی بەوەداوە: لەو ماوەیەی لە عیراقدا بووە هێزەكانی پێشمەرگە پاراستویەتی. لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئاسایشی تایبەتی خۆی لەو ماوەیەدا كە لە عیراق و لوبنان بووە و لە لایەن چەندین گروپەوە هەڕەشەی كوشتنی لەسەربوە موسا وتی: هێزەكانی پاراستن هەمیشە بە چڕی لە چوار دەورمدابوون، لە عێراق-یش، كە زۆرینەی هەڕەشەكان لەوێ بوون، كاتێك پێویست بوو گەشتی زۆر بكەم و ئەو كاتانەش ئاسایشی ناوچەكە لە مەترسیدابوو، هێزەكان بۆ پاراستنی توندوتۆڵ بوو كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە