کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەپێی توێژینەوەیەك بەكتریای ریخۆڵە پەیوەندی بە خەمۆكیەوە هەیە

.

08:32 PM - 05/02/2019

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی زانایای بەلژیكی كە ئەنجامەكەی لەوەرزەنامەی نیچەرمایكرۆبایۆلۆژی بڵاوكراوەتەوە،بوونی دووجۆرە بەكتریایەك لەریخۆڵەدا كە بەفلێمش گەت و فلۆرا پرۆجێكت (-Flora Project- Flemish Gut)  ناسراوە، كاریگەریان لەسەر سەلامەتی ئەقڵی مرۆڤ هەیەو تووشی خەمۆكی دەكەن.
هەربەپێی توێژینەوەكە بوونی گروپێكی گەورەی بەكتریا لەریخۆڵەداكە ماددەی كیمیایی بەرهەم دەهێنن كەكاریگەری لەسەر مێشكی مرۆڤ بەجێدەهێڵن. سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكەش بەو هیوایەن كە بتوانن چارەسەر لەو جۆرە بەكتیریایانەوە وەربگرن و  لە چارەسەكردنی خەمۆكیدا ا بەكاریبهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە