کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە شاری دھۆک ھۆڵی رۆشنبیری نوسەرو سیاسەتمەدارو ڕوناكبیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کرایەوە

.

07:43 PM - 08/01/2019



ڕۆژی 8-1-2019 لە شاری دهۆك لە مەڕاسیمێكی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ عبدالباری زێباری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری ڕێكخستنی بادینان و هەڤاڵ زكری زێباری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و هەڤاڵ كەمال دۆسكی لێپرسراوی کۆمیتەی دووی ڕێكخستنی دهۆكی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندام و كادیرانی یەكێتی لە سنورەكە ھۆڵی نوسەرو سیاسەتمەدارو ڕوناكبیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کرایەوە.

 لە چەند ووتەیەكی جیادا بە گرنگیەوە باس لەوەكرا كە بەبەردەوامی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەمخۆرو پاڵپشتی ڕێكخستنەكانی یەكێتی بوون لە بادینان.

 جێی وەبیرهێنانەوەیە بارەگای كۆمیتەی دووی ڕێكخستنی دهۆك و هۆڵی مامۆستا ئیبراهیم ئیبراهیم ئەحمەد كە لە بارەگای كۆمیتەكە دایە لەسەر ئەركی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نۆژەنكراوەتەوەو سەرجەم پێداویستیەكانی بۆ دابینكراوەو بۆ ئەو مەبەستەی وەك ناوەندێكی ڕوشنبیری بۆ ھوشیارکردنەوە و رۆشنبیری گەنجان و کادرانی یەکێتی لە سنورەكە سودی لێوەربگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە