کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپای خەبات وتێكۆشانی نیشانەی ڕێزلێنانی بەخشیە هەڤاڵ (سەڵاح چاوشین)

.

07:33 PM - 27/12/2018

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەئەندامێتی هەریەك لەهەڤاڵان مەحمودسەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و حەسەن نوری ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , سەردانی هەڤاڵ وتێكۆشەری دێرین (سەڵاح سەعیدقەزاز)ناسراو بە(سەڵاح چاوشین) یان كردو لەمەراسیمێكی تایبەتدا هەریەك لەهەڤاڵان حاكم قادرو مەحمود سەنگاوی لەپای خەبات وتێكۆشانی وەك پێناسەی پێشمەرگەی بەوەفا وئازاو تێكۆشەرێكی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان وكەسایەتی یەكی دیاری شاری سلێمانی وكۆمەڵگای كوردەواری بەگشتی , كەتەمەنێكی دوورو درێژی لەپێناو گەیشتنی گەلەكەمان بەئامانج ومافەڕەواو سەرفرازی گەلەكەمان , نیشانەی ڕێزلێنانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ومەدالیای ڕێزلێنانی كۆمەڵەی ڕێكخستنە دێرینەكانیان بەخشییە هەڤاڵ (سەڵاح چاوشین ) , لەو مەراسیمە تایبەتەدا وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەستایشەوە لەڕۆڵی ئەو فەرماندە وپێشمەرگە وتێكۆشەرە دێرینەیان بەرز نرخاندو ئومێدی لەشساغی وتەمەندرێژییان بۆ خواست .

2321627122018_3H8A2102(1).JPG

13321627122018_3H8A2064(1).JPG

19321627122018_3H8A2075.JPG

32321627122018_3H8A2143.JPG

38321627122018_3H8A2153.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە