کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بودجەكانی رابردووی عیراقدا غەدر لە پێشمەرگە كراوە

.

09:13 AM - 27/12/2018

بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند: لە بودجەی 2019 دا شەش ترلیۆن دینار غەدر لە هەرێمی كوردستان كراوە.
دكتۆر فازل نەبی بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق لە میانی گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستاندا رایگەیاند: داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە بەشە بودجەدا نایاسایی و نادەستووری نین و بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەبوو بەشی هەرێم لە بودجەی عیراق لەسەدا 14  بووایە و هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2019 دا زیاتر لە شەش ترلیۆن دینار غەدری لێكراوە, دكتۆر فازل نەبی راشیگەیاند: فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا یەك هەڵوێستن لەسەر پرسی بودجەی هەرێم, بەڵام پرسی بودجە بە فشاری سەركردایەتی سیاسی كورد و یەك هەڵوێستی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا چارەسەردەكرێت، ووتیشی: لە بودجەكانی رابردووشدا غەدر لە پێشمەرگە كراوە.

2NtuXGjJToA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە