کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەتوو ... بیرەوەریەكی سەردەمی پێشمەرگایەتی

.

02:58 PM - 25/12/2018

كەتوو ... بیرەوەریەكی سەردەمی پێشمەرگایەتی
 بەكر فەتاح
شارباژێر، دوو ناوچەیە پێی ئەڵێن شارباژێری سەخت و شارباژێری تەخت. پێم وایە ئەو دوو دەستەواژەیە لە شوێنی خۆیدا نەبێت، ئاخر ئەوەی پێی ئەڵێن شارباژێری تەخت شاخەکانی کاژاو و کەتو و دۆڵەتوو ئەگرێتە خۆی.
کەتوو لە زەمانی خولەپیزەوە بۆتە ھێلانەی رووبەرووبوونەوە، دەمێک بەدەست شۆرشەوە بوو دەمێک بەدەست دوژمن.
کۆتایی ساڵی ١٩٨٥ بوو بروسکەیەکمان بۆ ھات بچین بۆ شارباژێری تەخت کە ھێرشی دوژمن دەستی پێکردبوو بۆ سەر مەڵبەندی یەک، شەو بەرێکەوتین، بۆ بەیانی گەیشتینە گورگەیەر، دوای حەوانەوەیەکی کورت، چووینە بارەگای کاک جەبار فەرمان، ئەو وەختە کاک جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەک بوو، کاک جەبار قارەمان بوو ھەر بەرز ئەفری، زۆریش حەزی لە خواردنی خۆش بوو، کەچی بۆ نیوەرۆ چووینە لای، لە بەختی ئێمەدا، خواردنەکەمان تەرەپیاز و نیسکێنە بوو، پێشتر مامۆستا جەمال کە ئەو وەختە بەرپرسیاری کەرتی رێکخستنی پێنجوین بوو ووتی: مریشکمان ھەیە بۆ نیوەرۆ وەرەوە بۆ ئێرە.
وا بڕیار بوو دوای نان خواردن بچین بە ھانای پێشمەرگەکان لە کەتوو و دۆڵەتوو. کە خواردنەکەم بینی ووتم کاک جەبار ئێمە ئەچین بۆ لای مامۆستا جەمال، لەوێوە دەرۆین بۆ بەرەی شەر، یەکسەر کاک جەبار ووتی: بەخوا ناڕۆیت کلاشینکۆفەکەی تاودایە، دیارە بۆ شۆخی ئێ ووتم: کاک جەبار ناپلۆن ئەڵێ (الجیش یزحف علی بطنیه) بە مانا لەشکر لەسەر سکی رێ ئەکات، ئێ تۆ ئەتەوێ بەم تەرەپیازە بچین ئەم ھێرشە تێکبشکێنین، بەھەر حاڵ دوای نان خواردن بەرێ کەوتین، کاتێک گەیشتینە ئەوێ کەرتی یەکمان گەمارۆ درابوو، ھەرچۆنێک بێت گەمارۆمان لە سەر لابردن، ناتوانم باسی قارەمانێتی کاکە حەمەی حاجی سەعید و حەمە بێ قۆڵ کە بە دەستێکەوە دەستەویەخە بوو نەکەم. پاشان ھەواڵی شەھیدبوونی منیان دابوو بە کاک جەبار ووتبوی: ئای بەداخەوە نەمھێشت ئەو نانە بخوات لەماڵی مامۆستا جەمال.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە