کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوید بەردەوام بوونی لە پشتگیری كردنی هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە

.

11:39 AM - 09/12/2018

 پەڕلەمانی سوید لەسەر پێشنیازی حكومەتی وڵاتەكەی بڕیاریدا پشتگیرییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان بۆ یەك ساڵی تر بەردەوام بێت.
لەو بارەوە سەمیر ساڵح ئەمین نوێنەری یەكێتی لە سوید بە كوردستانی نوێی راگەیاندووە پەڕلەمانی سوید بڕیاریداوە پشتگیریەكانی بۆ هێزی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستان تا 5 ی كانونی یەكەمی ساڵی 2019 بەردەوام بێت,وتیشی سوپاسی پەرلەمان و حكومەتی سویدو پەڕلەمانتارانی سۆسیال دیموكرات و تۆڕی سویدی - كوردی لە پەڕلەمانی سوید و بەتایبەتیش پەڕلەمانتارە بە ڕەچەڵەك كوردەكان دەكەین بۆ ئەو هەڵوێستانەی كە لە پەڕلەمانی سوید و تەنانەت لەناو حزبەكانیاندا دەینوێنن بۆ پشتیوانی كردنی هێزی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە