.
05:14 PM - 21/11/2018
ئەمڕۆ چوار شەممە 21/11/2018 لەبارەگای ئەنجومەنی ناوەندی هەڤاڵانی سكرتارییەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنی شەهیدان و پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان كرد.
سەرەتا هەڤاڵ زوبێر عوسمان بەخێرهاتنی بەرێز جەبار یاوەری كرد و كۆنتاكت و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی ناوەندی و كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی لەگەڵ لێپرسراوە حزبی و حكومیەكان و دام و دەزگا و ئۆرگانەكان بە گرنگ وەسفكرد و رۆڵی چاودێریكردنی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ ئەدای نوێنەرانی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان و دام و دەزگاكان شیكردەوە.
وتیشی: یەكێتی خاوەنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانە كە پارێزەری خاك و خەڵكی كوردستانە و پایەیی بەهێزی حزبەكەن.
لەو دیدارەدا لێپرسراوی كۆمسیۆنی شەهیدان و پێشمەرگەی ئەنجومەنی ناوەندی وێرای بەرزنرخاندنی كارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، چەند پێشنیار و راسپاردە و سكاڵای فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكانی ئاراستەی ئەمینداری پێشمەرگە كرد، لای خۆشیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رۆڵی ئەنجومەنی ناوەندی لە چاوێریكردن و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی بەرز نرخاند و وتی: ئەنجومەنی ناوەندی رۆڵی گرنگی لە ناو حزبەكەدا بۆ پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی گێراوە، هەروەها رۆڵێكی تری گرنگی چاودێریكردنی لێپرسراوە حزبی و حكومیەكان بووە. .
جەبار یاوەر سەرجەم كارەكان و دواین زانیاری و گۆرانكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆژەی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوكارییەكانی وڵاتانی هاوپەیمانان و پرۆسەی ریفۆرم و كێشە و ئاستەنگەكانی پێشمەرگەی روونكردەوە..
لەبارەی یەكخستنەوە و یەكگرتنەوەشدا، لەم كۆبوونەوەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە هەموو كە یەكخستن و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ بكرێنە یەك پاكێج و هەموو هێزەكان یەك بگرنەوە و ئەركەكانیان لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتەكەمان و ئاسایشی نەتەوەییدا بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە