کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەبار یاوەر: ئەو بودجەیەی عیراق بۆ پێشمەرگەی داناوە بەشی 20%ی مووچەكانیان دەكات

.

10:39 PM - 24/10/2018

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت/: ئەو پارەی لە بودجەی عیراقدا بۆ پێشمەرگە تەرخانكراوە، بەشی تەنها لەسەدا ٢٠ی مووچەكانیان دەكات.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەئەنادۆڵی راگەیاندوە: بەپێی بڕگەی پێنجی ماددەی ٢١ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەرێمی كوردستان سێ جۆر هێزی دەبێت، هێزەكانی پاسەوانی هەرێم، هێزەكانی پۆلیس‌و هێزەكانی ئاسایش، ئەم هێزانە بەشێكن لەهێزەكانی فیدڕاڵی، چونكە خاكی هەرێم كە بەشێكی خاكی دەوڵەتی فیدڕاڵیە دەپارێزن، بۆیە دەبێت بودجەی پێشمەرگە لەچوارچێوەی بودجەی سیادی عێراق بێت لە دەرەوەی پشكی هەرێم.
سەبارەت بەپشكی پێشمەرگە ئاشكرایكردوە: بۆ ساڵی ٢٠١٩ش بەهەمان شێواز هەموو هێزە سیادییەكان لەسنووری ٩ ترلیۆن دیناریان بۆ دیاریكراوە‌و هێزەكانی پێشمەرگەش تەنها ٣٧ ملیار دیناریان بۆ تەرخانكراوە، كە ئەمە تەنها لەسەدا 20ی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە نییە، جگە لەوەش بودجە تەنها مووچە نییە، بەڵكو پڕچەككردن، مەشق، خواردن‌و مووچە دەگرێتەوە.
سەبارەت بەهاوكاری هاوپەیمانانیش جەبار یاوەر دەڵێت: هاوكاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت‌و تائێستا هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە‌و وەكو خۆشی دەڕوات، هاوكات هیچ ئاماژەیەكیش نیە بۆ ئەوەی ئەو هاوكارییانە بوەستێت یان ببڕێت، چونكە ئێستا بەرنامەی ساڵی 2019ش دانراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە