کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی رێكەوتنێك بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵا ئیمزاكرا

.

08:31 PM - 21/10/2018



نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و كۆلیژی پزیشكی زانكۆی تاران لەسلێمانی كۆبوونەوە و رێكەوتنامەیەك لەنێوان هەردوولا ئیمزاكرا بۆ وەرگرتنی خوێندكاران بۆ تەواوكردنی دبلۆمی باڵای تەكنینكی.
بەپێی رێكەوتنەكە سەرجەم خوێندنی خوێندكاران لەشاری سلێمانی دەبێت و ئەنجامی بەشێك لەتوێژینەوەكان دەبرێنە تاران و هەروەها كرێی خوێندن بەشێوەی سیستمی پارالێل دەبێت و بڕی پارەی خوێندن چوار ملیۆن دینارە.
هاوكات دكتۆر ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.هاودیان نوێنەری سەرۆكی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی تاران ئاماژەیان بەوەكرد پرۆژەكانیان بەردەوام دەبێت لەپێناو زیاتر گرنگیدان بەخوێندنی باڵا.

TfxTsQI0XFY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە