.
10:21 AM - 18/10/2018
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كات، له كاتی تۆماركردنی سكاڵا و پێشكه‌شكردنی داخوازینامه بۆ شوێنی وه‌رگرتن له كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
1. ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له سه‌عات (6)ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (17/10/2018) تا سه‌عات (12)ی شه‌وی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (20/10/2018) ده‌بێت.
2. كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو پابەندە بە خولی دەرچون و شوێنی جوگرافی.
3. كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوی بەشەكان بە هیچ شێوەیەك ناگۆڕێت، بۆیه باشتره ئه‌وانه‌ی له هیچ شوێنێك ناویان نه‌هاتۆته‌وه له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمدا ڕه‌چاوی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بكه‌ن.
4. ئه‌وانه‌ی ناویان له هیچ شوێن نه‌هاتۆته‌وه ده‌توانن ته‌نها له یه‌ك شوێن پڕبكه‌نه‌وه.
5. به‌شی سكاڵا له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌م خوێندكار و قوتابیانه‌ی خواره‌وه:-
أ. نه‌گونجانی كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی.
ب. ئه‌وانه‌ی فۆرمیان (Submit) نه‌كردوه.
ج. ئه‌و ده‌رچوانه‌ی، كه مافی وه‌رگرتنیان له ڕێزبه‌ندی پێشتر هه‌یه.
6. سكاڵا بۆ دابەزین و گۆڕینی شوێنەكان نیە.
7. كاندیده‌كانی بەشەكانی ڕاستەوخۆ ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەكان ، وەرزش ) داخوازیەكەی بە یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده هه‌ژماركراوه، بۆیه مافی وه‌رگرتنی له به‌شی تر نه‌ماوه و مافی سكاڵای نییه.
8. هەڵبژاردنەكانی بەشە ڕاستەوخۆكان ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەكان ، وەرزش ) لە سیستەمی زانكۆلاین نه‌ماوه، لە بەر ئەوەی پێشكەشكردن بۆ ئەم بەشانە بە شێوەی ڕاستەوخۆیە.
9. دوای تەواوبونی ماوەی دیاری كرا‌و بۆ سكاڵا، قوتابی و خوێندكاری (سكاڵاكار) بە پێی كۆنمره‌كه‌ی له به‌شی داواكراو دەچنە پێشبركێ وه‌رگرتن.
10. ئه‌م (16) هه‌زار كورسیه‌ی خوێندن به‌یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوان به‌رده‌سته به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و (30) بۆ ده‌رچوانی خولی دووه‌م.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە