کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە دێرینەكانی راپەڕین پشتیوانیان بۆ یەكێتیی دووپاتكردەوە

.

10:19 PM - 18/09/2018

بەئامادەبوونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری رانیەی دەروازەی راپەرین پێشمەرگە دێرینەكانی سنوری راپەرین پشتیوانیان بۆ لیستی 105 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتكردەوە.
لەكەرناڤاڵێكی فراواندا پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی وەك هەمیشە بەڵێنی وەفاداریان بۆ حزبەكەیان دووپاتكردەوە و رایانگەیاند وەك رابردوو پێشمەرگەی بەوەفای رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال دەبن.
لای خۆیەوە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: مێژووی رابردووی یەكێتیی هەموو وێستگەكانی سەروەریی و قوربانی دان بووە لەپێناو رزگاری و گەیشتنی كورد بەئازادی و ئاماژەی بەوەكرد لەم قۆناغەدا ئەركی گرنگی هەموو لایەكە پشتیوانی لە لیستی 105ی حزبی شەهیدان بكەن.

9jbvBSRGELs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە